١١ عیراقی لە بەلجیکا تووشی کۆرۆنا بوون




وێستگە نیوز- 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، ١١ هاوڵاتی خەڵکی عیراق لە بەلجیکا تووشی کۆرۆنا بوون. 

لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ شەممە ٢٨ ی ٣ ی ٢٠٢٠ وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاماژەی بەوە کردووە، " ژمارەی کۆی توشبووانی عیراقی لە وڵاتانی دەرەوە گەیشتوەتە ٤٣ کەس، کە ١١ کەس لە بەلجیکان، ١٠ حاڵەت لە ئەردەن، ٦ کەس لە ئیتاڵیا، ٥ کەس لە ئەمریکا، ٥ کەس لە بەریتانیا، ٣ کەس لە کەنەدا، ٢ کەس لە لوبنان، ١ کەس لە ئێران". 

ئاماژەی بەوەش کردووە، " دوو حاڵەتی مردنی عیراقیەکانی دەرەوەی وڵات بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، ١ کەس لە بەریتانیا، ١ کەس لە نەرویج". 



PM:05:59:28/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 2500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت