په‌روه‌رده‌یه‌ك شێوازی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مامۆستایانی سنووره‌كه‌ی ئاشكراكرد
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زای پشده‌ر، بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دروست نه‌بوونی قه‌ره‌باڵغی و رێگریكردن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، شێوازی دابه‌شكردنی مووچه‌ی له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا ئاشكرا كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیان له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: لەپێناوی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و جێ بە جێ کردنی رێنماییە تەندروستییەکان و کەمکردنەوەی لۆود و قەرەبالغی لەسەر فەرمانگەی بانک و بەڕێوەبەرایه‌تی پەروەردەی پشدەر و کەمکردنەوەی بەریەکەوتن لە نێوان ئەندامانی لیژنەی وەرگرتنی مووچەی بنکە و باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاکان، بە پێویستیان زانی میکانیزمی دابەشکردنی مووچە بەم شێوەیە بەڕێ بخەن.
ئه‌وه‌شی وتووه: ڕۆژی یەکشەممە 29ی ئازاری 2020، مووچەی ناوەندەکانی خوێندنی دەرەوەی سەنتەری قەزا دابەش دەکرێت، رۆژی دووشەممە 30ی ئازاری 2020، مووچەی ناوەندەکانی خوێندنی ناو سەنتەری قەزا دابەشدەکرێت.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: تەنها پێویست دەکات سەرۆکی لیژنەی وەگرتنی مووچە سەردانی بەڕێوەبەرایه‌تی پەروەردە و بانک بکات بۆ وەرگرتنی چەک و مووچەی ناوەندەکەی.
ده‌شڵێت: "پێویستە لەکاتی سەردان کردنی سەرۆکی لیژنەی وەرگرتنی مووچە دەمامک بکات و دەستکێش لەدەست بکات، هه‌روه‌ك بە میکانیزمێکی گونجاو دەستەی کاڕگێری ناوەندەکانی خوێندن مووچە بگەیەننە دەستی مامۆستایان و فەرمانبەران".
هــ. ر
PM:02:25:28/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 6200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت