دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كات و سبه‌ینێ ئه‌م شوێنانه وه‌ریده‌گرن
فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
وێستگه نیوز ـ
سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 29ی ئازاری 2020، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2019 ده‌ستپێده‌كاته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، بانكه‌كان ده‌رمانڕێژ ده‌كرێن و هه‌ڵمه‌تی پاكژكردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه حكومییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه د. سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، "وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ دابه‌شكردنی مووچه، بانكه‌كان ده‌رمانڕێژ ده‌كرێن و هه‌ڵمه‌تی پاكژكردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه حكومییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له پێناو جێبه‌جێكردنی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 29ی ئازاری 2020، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردووی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه و به‌پێی خشته‌ی دابه‌شكردنه‌كه، سبه‌ینێ مووچه‌ی هه‌ریه‌كه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای گشتی ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت، هاوكات سبه‌ینێ و رۆژی دووشه‌ممه بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دیاریكراوه.
هاوكات تائێستا به‌شێكی زۆر له وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی 12 ی ساڵی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و هه‌روه‌ها خانه‌نشینان مووچه‌ی 12 مانگ له‌مه‌وبه‌ریان پێنه‌دراوه.
هــ.
AM:11:31:28/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 49900
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت