كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم باری كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 29ی ئازاری 2020 بڵاوكرده‌وه كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئاسمانی شاره‌كانی هه‌رێم هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینی باران له كات و شوێنی جیاواز، هه‌ندێ جار هه‌وره بروسكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه: هه‌ولێر به‌رزترین پله 18، سلێمانی 17، دهۆك 17، كه‌ركوك 23 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 29ی ئازاری 2020، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه: ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت.
هــ. ر
AM:10:40:28/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 5748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت