به‌و ئه‌مبولانه‌سی ده‌یان توشبوی كۆرۆنای پێ ده‌گواسته‌وه، خۆشی بۆ گۆڕستان گواسترایه‌وه
وێستگه نیوزـ
هێڵی یه‌كه‌می به‌رگریی دژبه ڤایرۆسی كۆرۆنا له جه‌زائیر، كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی له‌ده‌ستدا، كۆڵه‌كه‌كه شۆفێری ئه‌مبولانسێك بوو كه به ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ده‌یان توشبوی كۆرۆنای بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گواسته‌وه، به‌ڵام شۆفێره‌كه كۆرۆنای گرت و هه‌ر به هه‌مان ئۆتۆمبیل برا بۆ گۆڕستان.
جه‌مال ساڵحی، شۆفێری ئۆتۆمبیلێكی فریاكه‌وتن بوو له نه‌خۆشخانه‌ی بوفاریك له ناوچه‌ی بالبلیده‌ی جه‌زائیر، به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆناوه ناوچه‌كه كه‌ره‌نتینه كرابوو، جه‌مالیش 24 كاتژمێر كاری ده‌كرد و توشبوانی ده‌گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
جمال له ماوه‌ی كاركردنیدا بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ماوه‌یه‌كی زۆر چاوی به هاوسه‌ر و پێنج منداڵه‌كه‌ی نه‌كه‌وتبوو، كه لێیان ده‌پرسی بۆ ناڕۆیته‌وه، ده‌یوت جه‌زائیر پێویستی به هه‌موو رۆڵه‌كانیه‌تی له‌دژی كۆرۆنا بجه‌نگن.
براكه‌ی جه‌مال ده‌ڵێت كه له سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا زۆر كه‌س ئامۆژگاریی براكه‌یان ده‌كرد ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه و واز له‌و كاره مه‌ترسیداره بهێنێت، ئه‌ویش وتویه‌یتی: "ئه‌گه‌ر من هه‌ڵوێستم نه‌بێت ئه‌وی تریش له‌كاركردن بوه‌ستێت و یه‌كێكی دیكه‌ش ئاماده نه‌بێت، ئه‌ی كێ به هانای نه‌خۆشه‌كانه‌وه بچێت؟"
دواجار جه‌مال به‌هۆی زۆریی گواستنه‌وه‌ی توشبوان به كۆرۆنا، خۆشی توشی نه‌خۆشییه‌كه بوو و نیشانه‌كانی به‌ته‌واوی تێدا ده‌ركه‌وت و گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌ر به‌و ئه‌مبولانه‌سه‌ش كه توشبوه‌كانی پێ ده‌گواسته‌وه، خۆشی بۆ گۆڕستان گواسترایه‌وه.
PM:10:29:27/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 39056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت