سەرۆكایەتی كۆماری عیراق دەستپێشخەریەکی بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا راگەیاند
وێشتگه نیوزـ
بەچاودێری سەرۆكایەتی كۆمار عیراق، ئەمڕۆ هەینی دەستپێشخەریی "بەرگریی نیشتمان" بۆ یەكخستنی هەوڵه نیشتمانییە میللییەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا راگەیەندرا.
لە بەیاننامەیەكدا كە سەرۆكایەتی كۆمار دەریكردوە، ئاماژه به‌وه دراوه كه بەرەنگاربونەوەی ئەم ئاڵدنگارییە مەترسیدارە كە هەڕەشە لە ژیانی ملیۆنان مرۆڤ دەكات، پێویستی بە خستنەگەڕی هەموو هەوڵە فه‌رمی و كۆمەڵایەتییەكانە.
ده‌شڵێت په‌یبردن به قەبارەی ئەو ئاڵێنگارییە و سنورداری تواناكان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ووره و جۆش و خرۆشی كۆمه‌ڵگا و بە بیرخۆهێنانه‌وه‌ی ئەركی مرۆیانەمان، ئەمڕۆ دەستپێشخەری بەرگریكردن لە نیشتمان ڕادەگەیەنین.
دەقی دەستپێشخەرییەكەی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق:
ئەمڕۆ جیهان و عێراق پێكەوە ڕووبەڕووی سه‌ختترین ئاڵێنگارییه‌كان دەبنەوە، كە هەڕەشە لە ژیانی گەلان دەكات، ئەم پەتا كوشنده جیهانییە، مەترسییەكەی بە گەوەرترین توانا پزیشكی و ئابووری و داراییەكانی جیهان ڕانەگیراوه، لەوانەیە ئەم پەتا كوشنده‌یه لەماوەی نیو سەدەی ڕابردوودا، بە مەترسیدارترین دابینرێت، كە تواناكانی دەوڵەت لە ئاست ڕووبەڕووبونەویدا ده‌سته‌وه‌ستانه؛ چونكه پێش كه‌رتی تەندروستی، ئابووری پەكخست و هەڕەشەش له چاره‌نووسی ئابوورییه په‌ره‌سه‌ندووه‌كان ده‌كات. هه‌رچه‌نده ئەم ئاڵێنگارییە مەترسیدارە، دەوڵەمەندترین و پێشكەوتوترین دەوڵەتەكان لە ڕووی پزیشكییەوە كردۆته ئامانج، به‌ڵام هەڕەشەكەی زیاتر بۆسه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه، كه ئابوورییان لاوازە و ئه‌وه‌نده‌ش پێشكەوتوونین و ئامادەكاری تەندروستی و پزیشكییەكانیان تێدا سنوردار.
بە دڵنیایەوە بەرەنگاربونەوەی ئەم ئاڵێنگارییە مەترسیدارە، كە هەڕەشە لە ژیانی ملیۆنان مرۆڤ دەكات، پێویستی بە یەكخستنی تەواوی هەوڵە فه‌رمی و كۆمەڵایەتییەكانە، ئەگەر نا، ئەوا زیانەكانی ئەم پەتایە، ماڵوێرانكه‌ر ده‌بن، بەتایبەتیش زیانە گیانییەكانی، وه‌ك په‌یبردنمان به قەبارەی ئەو ئاڵانگارییە و سنورداری تواناكان و وه‌بیرخۆ هێنانه‌وه‌ی ئه‌ركی مرۆییمان، ئەمڕۆ بە چاودێری سەرۆكایەتی كۆمار، دەستپێشخەری بەرگریكردن لە نیشتمان ڕادەگەیەنین بۆ یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییە میللییەكان، بۆ بەرەنگاربونەوەی پەتای كوشنده‌ی كۆرۆنا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه بۆگه‌ڕاوه‌ی باڵای ئاینی (مەرجەعیەتی باڵای ئاینی)، دەستپێشخەرییه به‌خشنده‌كه‌ی خۆی خسته‌ڕوو بۆ چاودێرێكردن و یارمەتیدانی هەژاران و نەداران و ئەوانەش كە دەرچەیەكیان نییە لەم دۆخەدا.
ئێمە دڵنیاین كە پێداگری و مكوڕبوونی هەمووان، مایەی سەرخستنی ئەم دەستپێشخەرییه‌یه بۆ تێپەڕاندنی قەیرانه‌كه و پارێزگاریكردن لە گیانی هاونیشتمانییان، دواتریش ناوی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ڕێگەپێدراوی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌یان ده‌خرێته ئه‌ستۆ، ئه‌و هه‌ژماره بانكییانه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نین كه خه‌ڵكی ده‌توانن كۆمه‌كی پێشكه‌ش بكه‌ن، هه‌روه‌ها ژمارەی تەلەفۆنی تایبەت به‌و لیژنەیه‌ش ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه سەرپەرشتی پێشده‌ستییه‌كه ده‌كات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
27/3/2020
PM:09:35:27/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 4092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت