له بانگه‌وازێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات كه له ماوه‌ی نێوان 1ی ئازار تا 14ی ئازار له وڵاتانی ئه‌وروپا گه‌ڕاونه‌ته‌وه، سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی كۆرۆنا بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان بانگه‌وازه‌كه‌ی ئاراسته‌ی هەموو ئەو هاوڵاتیانە كردوه كه لەماوه‌ی نێوان 3/1 تاوەکو 3/14 وڵاتانی ئەوروپا گه‌راونه‌ته‌وه و پێیان ده‌ڵێت كه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی كۆرۆنا بكه‌ن و پاسپۆرتەکانیان لەگەڵ خۆیان بهێنن بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
له بانگه‌وازه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم ده‌ڵێت "بۆ بەرژەوەندی خۆتان و خانەوادە و هاوڵاتیانی کوردستان، تکایە بەپەلە پەیوەندی بەژمارە 122 یان سەردانی سەنتەرەکانی کۆڕۆنا لەناو شار و قەزا و ناحیەکان بکەن بۆ پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ دڵنیابوون لە هەبوون و نەبوونی ڤایرۆسی کۆڕۆنا".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌و كه‌سانه‌شی دڵنیا كردوه‌ته‌وه كه مه‌به‌ست له بانگه‌وازه‌كه تەنها وه‌رگرتنی نمونەی پشکنینه و ئه‌م كاره بۆ بەرژەوەندیی خودی ئه‌و هاوڵاتیانه خۆیانه.
ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكی نوێ‌دا رایگه‌یاند كه توشبوه‌كه‌ی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، پیاوێكی ته‌مه‌ن 34 ساڵه و ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش پیاوێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵه.
به تۆماركردنی ئه‌م دوو توشبوه‌ی هه‌ولێر و هەڵەبجە و بەپێی ئامارەکان، کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان بۆ 115 تووشبوو زیادی كرد، لەنێویاندا 2 حاڵەتی مردن هەیە و 39 نەخۆشیش چاکبووەتەوە و ئەوانی دیكه‌ش هەموویان لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.
PM:08:40:27/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 37640
جار خوێنراوه‌ته‌وه