له‌سه‌ر هێزی‌ سه‌ربازی‌ گرژی‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان ئه‌مه‌ریكاو كه‌نه‌دا

‌جێگری سەرۆک وەزیری کەنەدا کریستیا فریلاند



وێستگه‌ نیوز- رویته‌رز- ده‌نگی‌ ئه‌مه‌ریكا

کەنەدا ڕەخنەی توندی لە پێشنیارەکەی ئەمەریکا گرت بۆ ڕەوانەکردنی هێزی سەربازی بۆ سەر سنووری نێوان ئەمەریکا و کەنەدا، ئەمەش بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

جيطرى سةرؤك وةزيرانى كةنةدا رِايطةياند ئەم هەنگاوەی ئەمەریکا ناپێویستە و لەوانەیە زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە بگەیەنێت.

هەفتەی ڕابردوو کەنەدا و ئەمەریکا ڕازیبوون لەسەر ئەوەی سنوورەکانی نێوانیان بەڕووی گەشتی ناپێویستدا دابخەن بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئەو قورساییەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کەوتۆتە سەر سیستمی تەندروستی دوو وڵاتەکەوە.

جێگری سەرۆک وەزیری کەنەدا کریستیا فریلاند ئەوەی خستەڕوو حکومەتەکەی کاتی ئەوەی نیە سەدان سەرباز ڕەوانەی سنوورەکانی نێوان کەنەدا و ئەمەریکا بکات بۆ توندکردنەوەی ئاسایشی سنوورەکان.

فریلاند لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " کەنەدا بە توندی دژایەتی ئەم پێشنیارەی ئەمەریکا دەکات و بە ئاشکرا ئەم دژایەتیکردنەمان ڕوون کردۆتەوە. ئەمە هەنگاوێکی ناپێویستە و زیان بە پەیوەندییەکانی نێوانمان دەگەیەنێت."

وتیشی " تەندروستی گشتی پێویستی بە هەنگاوی لەم جۆرە نیە."


AM:11:29:27/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 3416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو