كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن


وێستگه‌ نیوزـ

كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عیراق ده‌ستیان به‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا كرده‌وه‌ و كشانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ سه‌ربازگه‌ی قائیم به‌ "هه‌ڵاتنێكی سه‌رشۆڕانه‌" وه‌سف ده‌كات.

ئه‌بوبه‌كر عه‌سكه‌ری، یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی حزبوڵای عیراق ده‌ڵێت: "هه‌ڵاتنی سه‌رشۆڕانه‌ی داگیركه‌ری ئه‌مریكا له‌ سه‌ربازگه‌ی قائیم و سه‌ربازگه‌كانی دیكه‌، سه‌ره‌تای شكستی ئه‌مریكایه‌".

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "ئه‌مه‌ وایكردووه‌ كه‌ ئازادیخوازان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدا بن بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی ستراتیژی ئه‌گه‌ر دوژمنان سوور بن له‌سه‌ر داگیركاری و پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عیراق."

حزبوڵای عیراق هه‌ره‌شه‌ی له‌وانه‌ش كردوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكان له‌ عیراق و پێی راگه‌یاندون كه‌ دوو بژارده‌یان له‌ به‌رده‌مدایه‌ "یان كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیان و چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ عیراق، یان بێده‌نگ بوون".

هه‌ڕه‌شه‌كانی حزبوڵای عیراق له‌ ئه‌مریكا دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه‌ داعش سه‌ربازگه‌ی قائیم-ی له‌ نزیك سنوری سوریا، راده‌ستی هێزه‌كانی عیراق كرده‌وه‌ و له‌ سه‌ربازگه‌كه‌ كشایه‌وه‌.


PM:06:17:19/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 1344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت