قایمقامیەتی سلێمانی چەندین ڕێکاری نوێی بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا ڕاگەیاند
وێستگە نیوز-
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رێنمایی پێویست بۆ خۆپارێزی هاووڵاتیان بڵاوكرده‌وه و داوا لە خاوەن کافتریا و چێشتخانە و چایخانەکان دەکات پابەندبن بە جێبەجێکردنیەوە و سزای سەرپێچیکاران دەدات.
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی و تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ خۆپارێزی و رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەم رێنماییانە بڵاودەکاتەوە، له‌كاتی جێبه‌جێ نه‌كردنی هه‌ریه‌ك له‌م رێنماییانه له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و شوێنێكه‌وه، ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌كه داده‌خرێت و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكار ده‌گیرێته به‌ر.
1- قه‌ده‌غه‌كردنی كێشانی نێرگه‌له له‌سه‌رجه‌م شوێنه گشتییه‌كاندا (كافتریا، چاخانه، ریستۆرانت و خواردن و خواردنه‌وه‌كان).
2- را‌گرتن و قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگ و لایڤ میوزیك له له‌سه‌رجه‌م (كافتریا، ئوتێل، خواردن و خواردنه‌وه و ریستۆراته‌كان و هۆڵە‌كانی ئاهه‌نگ گێڕان) جگه له بۆنه‌ی خێزانی.
3- كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی مێزه‌كان له‌سه‌رجه‌م شوێنه گشتییه‌كاندا به‌جۆرێك نێوانی دو مێز له سێ مه‌تر كه‌متر نه‌بێت.
4- به‌كارهێنانی پێداویستی (قاپ، كه‌وچك، پیاڵه و په‌رداخ)سه‌فه‌ری له‌سه‌رجه‌م شوێنه گشتییه‌كاندا (ریستۆرانت، چێشتخانه، چایخانه، كافتریا، خواردنگه و فاستفوده‌كان، خواردن و خواردنه‌وه‌كان).
5- زیادكردنی ژماره‌ی هه‌واكێش له‌شوێنه گشتییه‌كاندا و كردنه‌وه‌ی د‌رگاو په‌نجه‌ره‌كانیان به به‌رده‌وامی.
6- به‌كارهێنانی پاكژكه‌ره‌وه (تعقیم) له‌سه‌رجه‌م شوێنه گشتییه‌كان (ده‌ستشۆردن، سه‌رمێز، هۆڵه‌كان).
7- ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی شوێنه گشتیه‌كان و به‌كارهێنانی (ده‌مامك و ده‌ستكێش و كڵاو) و گرنگیدان به پاكوخاوێنی.
8- پۆشینی سه‌رمێزه‌كان و گۆڕینی سه‌رپۆشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له شوێنه گشتییه‌كاندا.
9- هۆشیاركردنه‌وه و ئاگادار كردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له سه‌رنه‌بڕینی مریشك له شوێنه بێمؤڵه‌ته‌كان و دوكانی كۆڵانه‌كان.
10- داخستنی سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی له‌شجوانی و مه‌له‌وانگه‌كان و گه‌یم سه‌نته‌ره‌كان بۆ كاتێكی نادیار.
11- جوان شۆردنه‌وه و پاكژ كردنه‌وه‌ی سه‌وزه به به‌كارهێنانی (په‌رگه‌مه‌نات).
12- دوركه‌وتنه‌وه له‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه و ده‌ستگێڕ و سه‌رشه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت.
13- به‌كارهێنانی پله‌ی گه‌رمی پێویست بۆ هه‌ڵگرتن و ئاماده‌كردنی خواردن له شوێنه گشتییه‌كاندا.
14- راگرتنی خوێندن و خوله‌كان له په‌یمانگا پیشه‌ییه ئه‌هلییه‌كان.
15- لابردنی گۆشتی سه‌ر سینی و قیمه‌ی ئاماده‌كراو، رێگریكردن له هه‌ڵواسینی گۆشت له ده‌ره‌وه‌ی دوكان و له شوێنه گشتییه‌كاندا.
16- سه‌رجه‌م فرۆشتگاكان له شوێنه گشتییه‌كان پابه‌ندن به نرخی ئاسایی رۆژانه‌ی خۆیان و گرانفرۆشی رێگه پێدراو نیه.
17- راگرتنی سه‌رجه‌م یارییه منداڵانه‌كان له‌گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان.
18- سه‌رجه‌م كاشێری سۆپه‌رماركێت و شوێنه گشتییه‌كان پاكژكه‌ره‌وه به‌كاربهێنن.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
PM:09:48:27/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت