بۆ یەکەم جارە ڕوودەدات.. توشبوویەکی کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەی دووبارە تووش بووەوە



وێستگە نیوز- 
لە حاڵەتێکدا کە بۆ  یەکەمجارە ڕوودەدات، توشبوویەکی کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەی توشی ڤایرۆسەکە بووەوە. 

پشکنینە پزیشکیەکانی ژاپۆن ئاشکرایان کردووە، ژنێکی ژاپۆنی دوای پشکنین دەرکەوتووە دووبارە تووشی کۆرۆنا بووەتەوە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە دەسەڵاتدارانی پارێزگای ئۆساکا لە رۆژئاوای ژاپۆن ڕایانگەیاند، ژنێکی ژاپۆنی کە لە چلەکانی تەمەنیدایە دووبارە تووشی کۆرۆنا بووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە مانگی ١ ی ئەمساڵیشدا تووش بوەو چارەسەری وەرگرتوو. 

هەر لە چوارچێوەی ئەم پرسەدا کاتسۆنۆبۆ کاتۆ، وەزیری تەندروستی ژاپۆن لە وتەیەکیدا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، پێویستە هەموو ئەو کەسانەی لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە دووبارە پشکنینیان بۆ بکرێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا بۆ ١٨٦ کەس بەرزبووەتەوەو ژمارەی ئەوانەشی لە ژاپۆن گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٧ کەس. وە. 




PM:09:21:27/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 11676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت