كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بۆ یەكشەممە دوادەخرێت


وێستگە نیوز-
بەهۆی ناكۆكی لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بۆ نیو كاتژمێر دواخرا و پیشنیاز كراوە بۆ رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دوابخرێت، دوای ئەوەی لایەنە سیاسییەكان بە هیچ جۆرێك ئامادە نین دەنگ بدەن لەسەر حكومەتەكەی عەلاوی.
 
ئاژانسی هەواڵی فەرمی عیراق رایگەیاند كە كۆبوونەوەكە بەهۆی ناكۆكی لایەنە سیاسیەكان لەسەر كابینەكەی محەمەد تۆفیق عەلاو بۆ رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ئەگەر هەیە دوابخرێت، ئەوەش محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان پیشنیازی كردووە لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنی لایەنە سیاسییەكاندا. 

لە ئێستادا محەمەد تۆفیق عەلاوی لە پەرلەمانە و ناوی كاندیدەكانیشی رادەستی پەرلەمان كردووە تا دواتر دەنگیان لەسەر بدەن.



PM:02:15:27/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 3392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت