سائیرون: كابينەکەى عەلاوی دەنگ دەهێنێت و دوو داواكاری كوردی رەتكردۆتەوە


وێستگە نیوز-
پەرلەمانتارێكی سائیرون سەر بە رەوتی سەدر باس لەوە دەكات كە محەمەد تۆفیق عەلاوی داواكارییەكانی كوردی رەتكردۆتەوە و دەشتوانێت دەنگی پێویست بهێنێت بەهۆی ناكۆكی سوونەكان.


سەباح تەڵوبی پەرلەمانتاری سائیرون لە لێدوانێكدا سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەكەی محەمەد تۆفیق عەلاوی كە بڕیارە ئەمڕۆ لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت، دەڵێت بەهۆی ناكۆكی سونەكانەوە عەلاوی 36 دەنگی پەرلەمانتارانی ئەو پێكهاتەی هەیە و هەرەها لایەنەكانی دیكەش جگە لە كورد دەنگی پێدەدەن.

باسی لەوەشكرد كە عەلاوی دوو داواكارای كوردی رەتكردۆتەوە و ملی بۆ داواكاریەكانیان كەچ نەكردووە، لەو كۆوبوونەوەی كە كەمێك لەمەوبەر لە نێوان عەلاوی و فراكسیۆنە كوردییەكاندا بەڕێوە چووە، بە وتەی ئەو دوو داواكارییەكە بریتی بوون لە رێككەوتن لەسەر دۆسیەی نەوت و مووچەی پێشمەرگە.

هاوكات ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی پارتی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: تا ئێستا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی، راسپێردراو بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ بنبه‌ست و ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنیان هه‌یه‌، لە بەرامبەردا سه‌لیم شوشكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ وێستكه‌ نیوزی راگه‌یاند: هێشتا كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غدا ته‌واو نه‌بووه‌ و ئه‌نجامی كۆتاییان ده‌ستنه‌كه‌وتووه‌.
 


PM:02:04:27/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 12532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت