ئه‌مڕۆ مووچه‌ی دوو فه‌رمانگه دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مووچه‌ی دوو شوێنی تر دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی شوباتی 2020، مووچه‌ی دیوانی چاودێری دارایی و ده‌زگای مین دابه‌ش ده‌كرێت.
تا ئێستا به‌شه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه ره‌وانه نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی به‌شێكی زۆری وه‌زاره‌ته‌كان.
هــ. ر
AM:08:51:27/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت