بڕیاری ڕاگرتنی دەوام لە پارێزگاکانی عیراقیش دەرکرا



وێستگە نیوز -
شانەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان لە عێراق چەند بڕیارێکی لەبارەی خۆپارێزی و ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەرکرد. 

لە بڕیارەکانی شانەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکاندا هاتووە، " دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و دامەزراوکانی پەروەردە و زانکۆکان بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دەوەستێت". 

لە بڕیاریکی دیکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، "بڕیاردرا بە داخستنی شوێنە گشتیەکان بۆ ماوەی 10 ڕۆژ".  

هەروەها دەڵێت، " سەرجەم کۆڕو کۆبووەکان لە شوێنە گشتیەکان بە هەر مەبەستێک سازبکرێت قەدەغە دەکرێت".


PM:11:50:26/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 8012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت