کۆرۆنا ئەستێرەیەکی هۆلیودی بەند کردووە


وێستگە نیوز- 
تۆم کروز، ئەستێرەی دیاری هۆلیود و جیهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئیتاڵیا ناچاربووە لە ئۆتێلێکدا بمێنێتەوەو کاری بەرهەمهێنانی فیلمەکەشی وەستاوە. 

تۆم کروز و تیمی بەرهەمهێنانی فیلمی " Mission: Impossible 7 " لە ئێستادا لە ئیتاڵیان بۆ کاری وێنەگرتنی فیلمەکە بەڵام ماوەی چەند رۆژێکە لە ئۆتێلێکدا دەمێننەوەو ناتوانن کاری بەرهەمهێنانی فیلمەکە ئەنجامبدەن ئەوەش بەهۆی ئەوەی زیاتر لە هەفتەیەکە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەربڵاو لەو وڵاتە ژمارەی توشبووانی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە. 

کۆمپانیای بەرهەمهێنانی فیلمەکە ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا کاری بەرهەمهێنانی فیلمەکە وەستاوەو لەماوەی داهاتوودا دەست بە بەرهەمهێنانی دەکرێتەوە. 

لە رۆژی 20 ی ئەم مانگەوە تۆم کروز گەیشتووەتە ئیتاڵیا و بەهۆی ڕێوشوێنە تەندروستیەکانی حکومەتی ئیتاڵیاوە ناچاربووە تا 1 ی ئازار  لە ئۆتێلی Gritti Palace ی بمێنێتەوە تا چارەنوسی بەرهەمهێنانی فیلمەکە یەکلادەکرێتەوە. 

جێی ئاماژەیە بەپێی دوا ئامار تا کاتێکی درەنگی شەوی ڕابردوو ژمارەی گیانلەدەستدانەكان بەهۆی کۆرۆناوە لە ئیتاڵیا گەیشتە 11 كەس ، ژمارەی تووشبوانیش گەیشتووەتە 322 كەس.


ش . ر 




PM:02:31:26/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 7476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو