پۆمپیۆ و عه‌لاوی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی بۆ كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه.
نوسینگه‌ی محه‌مه‌د عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراویی عیراق بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مشه‌و، عه‌لاوی له‌لایه‌ن مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی پێ گه‌یشتووه.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا پۆمپیۆ پیرۆزبایی له عه‌لاوی كردوه به‌بۆنه‌ی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و هه‌ردوولا دوا گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و جیهانیان تاوتوێ كردووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، پۆمپیۆ پشتیوانیی ئه‌مریكا له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا بۆ عیراق دووپاتكردوه‌ته‌وه و جه‌ختیشی له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیی نێوان واشنتن و به‌غدا كردووه‌ته‌وه بۆ كاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
PM:11:56:23/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 1984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت