په‌رله‌مانتارێكی كورد: هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ ره‌وانه‌كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ نییه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌ندامێكی كوردی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق دڵنیایی دایه‌ موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند له‌ دوو رۆژی داهاتوودا به‌غدا پاره‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت.

له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی نشتمانیی كوردستان، شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند: به‌دواداچونی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كردوه‌ و بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ وه‌زیری دارایی عیراق واژووی له‌سه‌ر پاره‌ی مانگانه‌ی دیارییكراوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كردوه.

وتیشی: له‌دوو رۆژی داهاتوودا پاره‌كه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر حساب بانكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.

په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی دڵنیایی دا و رایگه‌یاند: هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵام مانگه‌ حكومه‌تی عیراق له‌ 17 تا 25 ی مانگ ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر حساب بانكی هه‌رێم، بۆیه‌ سبه‌ینێ یان دوو سبه‌ی به‌دڵنیایی ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت.


PM:09:55:23/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 10240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت