په‌رله‌مانتارێك: رۆژی چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مان بۆ متمانه‌دان به‌ كابینه‌كه‌ی عه‌للاوی كۆده‌بێته‌وه‌

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ تانیا کفری

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەکەی عەللاوی ئاشکرا دەکات و رایدەکەیەنێت، رۆژی چوارشەممە متمانە بە کابینەی نوێی حکومەتی عیراق دەدرێت.


رێبوار کەریم، ئەندامی کوردی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێستگە نیوزی راگەیاند: ئه‌مڕۆ یەکشەممە كۆبوونه‌وه‌یه‌ك لە ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عیراق کرا، بڕیار وایه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 26ی شوباتی 2020، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەبچێت بۆ متمانەدان بە کابینەی نوێی حکومەتی عیراق بە سەرۆکایەتی محەمەد تۆفیق عەللاوی.

وتیشی: "ئەم دەرفەتە کە دراوە رەنگە بۆ ئەوەبێت کە لایەنەکان زیاتر گفتوگۆ بکەن بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن، جا یان ئەوەیە حکومەتەکە پێکبهێندرێت یان ئەوەیە رێگەچارەیەکی تر بدۆزرێتەوە کە هێشتا ئەو رێگا چارەیە بە روونی دیار نییە".

لە بارەی هەڵوێستی کوردەوە رێبوار کەریم کە پێشتر پەرلەمانتاری وتی: "تا ئێستا هەڵوێستی کورد روون نییە، ئەوەندەی من بزانم بەشێک لە کورد بەشدار دەبێت، بەڵام دیار نیە بەشە زۆرینەکە دەبێت یان کەمینەکە".

بڕیاربوو سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 24ی شوباتی 2020، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ متمانه‌دان به‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی، كۆ ببێته‌وه‌، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخرا.

هــ. ر


PM:09:11:23/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 3112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو