سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سبەینێی ئاشکرا کرد



وێستگە نیوز- 
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئاشکرا کرد. 

حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە و کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەسەر پرۆگرامی وەزاری سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق و سیڤی وەزیرەکان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ و یاسا کارپێکراوەکانی پەرلەمانی عیراق". 

کەعبی وتیشی، " رۆژی چوارشەممەش پەرلەمان کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکە بەتایبەتیش کە ماوەی دەستوری پێکهێنانی حکومەت لە کۆتایی نزیک دەبێتەوەو کاتی پێویست بۆ یەکلاکردنەوەی پێکهێنانی حکومەت لەبەردەستدا نیە". 


ش . ر 




PM:03:05:23/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت