کەسێکی دیکە لە ئێران بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا



وێستگە نیوز- 
بەپێی سەرچاوە تەندروستیەکان ئەمڕۆ یەکشەممە کەسێکی دیکە لە ئێران دوای توشبوونی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا. 

سەعد نەمەکی، وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە کەسێکی دیکە لە ئێران دوای توشبوونی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

لە ئێستادا ژمارەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران بۆ ٧ کەس بەرزبووەتەوە. 

ئەمەش لەکاتێکدایە بەپێی دوا ئاماری فەرمی شەوی رابردوو حكومەتی ئێران ئاشكرایكرد كە مردن بەهۆی كۆرۆناوە لە ئێران بۆ شەش حاڵەت بەرز بۆتەوە و نزیكەی 30 حاڵەتی تووشبوونیش لە شارە جیاوازەكان تۆماركراوە.


ش . ر 


PM:12:28:23/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 8740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو