یەكەم حاڵەتی كۆرۆنا لە عیراق تۆماركرا


وێستگە نیوز-
دوای بڵاو بوونەوەی كۆرۆنا لە ئێران یەكەم حاڵەتی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە عیراق تۆماركرا.


ئاژانسی ئەنادۆڵ ئاشكرایكرد لە شاری زیقاری باشووری عیراق كەسێك كە پێشتر سەردانی شاری قومی ئێرانی كردووە گومان دەكرێت تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو بێت ئێستا خراوەتە ژێر چاودێری وردەوە.

هاوكات سایتی worldometer تایبەت بە داتاكان كە حاڵەتاكانی كۆرۆنای ڵاو كردۆتەوە ئاشكرایكردووە یەكەم حاڵەتی تووشبوون لە عیراق تۆماركراوە.

شەوی رابردوو  حكومەتی ئێران ئاشكرایكرد كە مردن بەهۆی كۆرۆناوە لە ئێران بۆ شەش حاڵەت بەرز بۆتەوە و نزیكەی 30 حاڵەتی تووشبوونیش لە شارە جیاوازەكان تۆماركراوە.

د.ح
 


AM:08:46:23/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 10600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت