تەندروستی ئێران ئاماری نوێی توشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە



وێستگە نیوز- 
وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، ١٠ کەسی دیکە لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران ئەمڕۆ شەممە ٢٢ ی ٢ ی ٢٠٢٠ لە زاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، تاوەکو ئێستا ناوی ٢٨ کەس تۆمارکراوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن و پێنج کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

لەلایەکی دیکەشەوە سەعید نەمەکی، وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، جگە لە ژمارەی توشبووان و ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ٢٨٥  کەسی دیکەش لە ئێران گومانیان لەسەرە کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بن.

وتیشی، "لە ٣٦ دەروازەی سنوری لیژنە تەندروستیەکان پشکنین بۆ خەڵک دەکەن، ئێران ستاف و ئامێری پێویستی هەیە بۆ پشکنین بەڵام داواشی لە تەندروستی جیهانی کردووە زیاتر ڕەوانەی ئێران بکات". 

هەروەها ئەوەشی وت، " ئێمە ناترسین لە بڵاوکردنەنەوەی ئاماری ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون، بەڵام هەر کەسێکیش تووشی ئحەنفلۆنزایەک بووبێت مانای ئەوە نیە تووشی کۆرۆنا بووبێت". 


PM:01:15:22/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 5384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو