په‌رله‌مانتارێكی روسیا: توركیا باجێكی قورس ده‌دات
وێستگه نیوزـ
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری له په‌رله‌مانی روسیا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر توركیا پرۆسه‌ی سه‌ربازیی به‌رفراوان له پارێزگای ئیدلبی سوریا ئه‌نجام بدات، ده‌بێت باجی قورسیش بدات.
یۆری شفیتكین، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری له په‌رله‌مانی روسیا وتی: ئه‌گه‌ر توركیا هه‌نگاوی نائاسایی له‌رێی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌ربازیی به‌رفراوان بنێت، ده‌بێت به‌رپرسیارێتیی ئه‌و هه‌نگاوانه‌شی بگرێته ئه‌ستۆ و دواجار ده‌بێت باجی قورس بدات.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی روسیا به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌ی به پێشێلكردنی رێككه‌وتنه‌كانی نێوانیان تۆمه‌تبار كرد و جه‌ختی كرده‌وه كه روسیا له‌لای خۆیه‌وه پابه‌نده به‌و رێككه‌وتنانه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی هێرشێكی سه‌ربازیی به‌رفراوانیان بۆسه‌ر سوپای رژێمی سوریا له باشور و خۆرهه‌ڵاتی شاری ئیدالب له باكوری سوریا ده‌ستپێكرد.
PM:11:57:20/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت