بۆ رێگرتن له كۆرۆنا وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم چەند پێشنیازێك ده‌كات
وێستگه نیوزـ
وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان پێشنیازی بۆ وه‌زیری ناوخۆ كردوه تا كاتێكی نادیار هاتنی هاوڵاتیینی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان قه‌ده‌غه بكات.
له نوسراوێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ی شوباتی 2020، ئاراسته‌ی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی كردوه، د.سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم رایگه‌یاندوه: دوای چه‌ندین په‌یوه‌ندیكردن به وه‌زاره‌ت و وه‌زیری ته‌ندروستی عیراقی فیدراڵ له پێناو یه‌كخستن و هه‌ماهه‌نگی له رێككاره‌كانی خۆپارێزی دژی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و پێشنیازه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراقی فیدراڵ و له دوای دڵنیابوون به تۆماركردنی 6 حاڵه‌تی تووشبوو به نه‌خۆشی كۆرۆنای نوێ و له نێوانیان 2 حاڵه‌تی مردن له ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی رێككاره‌كان وه‌ك داخستنی كۆلیژ و په‌یمانگا و قوتابخانه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته كه ئه‌مه‌ش له لایه‌ن نوسینگه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ پشتڕاستكرایه‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌تمان به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌نجامدا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌كاری بۆ خۆپاراستن و كۆنترۆڵكردنی ئه‌م نه‌خۆشییه به هه‌موو ورده‌كارییه‌كانه‌وه تاوتوێ و گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی باری نه‌خۆشییه‌كه له جیهان و ناوچه‌كه به تایبه‌تیش له كۆماری ئیسلامی ئێران، به هۆی ئه‌م ترسناكیانه:
1- زۆری ده‌روازه و هاتووچۆی نێوان هه‌رێم و ئه‌م وڵاته كه هه‌زاران كه‌س له كاتی سه‌ردانه‌كان.
2- سه‌ختی جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی كه خۆی له پشكنینه‌كانی پزیشكی و كه‌ره‌نتین كردنیان ده‌بینێته‌وه و هه‌روه‌ها رێوشوێنه‌كانی تر.
3- باری ئێستای به‌شه‌كانی تری عێراق، كه وا ده‌كات ئه‌سته‌م بێت كۆنترۆڵ بكرێت، ئه‌گه‌ر بێتوو له عێراق ئه‌م نه‌خۆشییه سه‌رهه‌ڵبدات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و به پشت به‌ستن به یاسای ته‌ندروستی گشتیی، ژماره 89ی ساڵی 1981 و بۆ رێگه‌گرتن له هاتنی ئه‌م ڤایرۆسه پێشنیاز ده‌كه‌ین:
پێشنیازه‌كان
1- رێگریكردن له هاتنه ژوره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه له ئێرانه‌وه دێن بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان له گشت خاڵه سنورییه‌كان، راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ تا كاتێكی نادیار جگه له شانده دیبلۆماسییه‌كان، كه پشكنینی پزیشكیان بۆ بكرێت.
2- ئه‌م رێگرییه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌گرێته‌وه كه ئێستا له كۆماری ئیسلامی ئێرانن، به مه‌رجێك پابه‌ندی رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكرێن، كه خۆی له كه‌ره‌نتین و چاودێریكردن بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ ده‌گرێته‌وه.
3- رێگریكردن له گشت هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ سه‌ردانی كردنی كۆماری ئیسلامی ئێران تا كاتێكی تری نادیار.
PM:11:00:20/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت