پێشبینی كه‌شناسی بۆ بارانی ئه‌مشه‌و
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات ئه‌مشه‌و نمه‌باران ده‌بارێت و له ناوچه شاخاوییه‌كانی دهۆك و هه‌ولێریش به‌فر ده‌باریت، راشیگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران له ده‌ربه‌ندیخان باریووه.
كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه 20ی شوباتی 2020، ئەمشەو ئاسمان هەور دەبێت و هەندێ جار دەگۆڕێت بۆ نیمچە لە هەولێر و دهۆک و لە پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاویەکانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمە باران.
راشیگه‌یاندوه كه تەم لەو ناوچانە دروست ده‌بێت کە ڕادەی شێی زۆر بەرزە بە تایبەت لە کاتەکانی بەیانی زوودا وە بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان هەولێر و دهۆک دەبارێت، پێشبینیشی كردووه كه سبەی بەیانی پلەکانی گەرما بەرزبونەوەیەکی کەم بە خۆه‌وه ببینێت.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی بارانبارین له ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوودا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاشكرایكردوه كه زۆرترین باران له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان كه رێژه‌كه‌ی 33.6 ملم بووه، له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ش رێژه‌كه به‌مجۆره بووه:
PM:09:47:20/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 8792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت