قوباد تاڵه‌بانی و عوسمان بایده‌میر كۆبوونه‌وه
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە..
وێستگه نیوز ـ
قوباد تاڵه‌بانی و عوسمان بایده‌میر، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له توركیا و گرتنه به‌ری هه‌نگاوی سیاسیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد تاووتوێ كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی شوباتی 2020، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی سەعدی ئەحمەد پیرە و ھەرێم كەمال ئاغا ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی، پێشوازیكرد لە عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری ناسراوی كورد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی رەوشی كوردستان و توركیا و ناوچەكە كرا بە گشتی.
لەمیانەی دیدارەكەدا جێگری سەرۆك وەزیران جەختی لەسەر گرنگی پەنا بردنە بەر گفتوگۆ و ھەنگاوی سیاسی كرد بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان تا بەدیھێنانی مافە رەواكانی گەلی كورد.
ھەردوولا ھاوڕا بوون كە ناوچەكە لەگۆڕانكاریی بەردەوامدایە بۆیە پێویستە كورد یەك دەنگ بن بەرامبەر پێشهاتەكان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: لە كۆبوونەوەكەدا، رۆڵی گرنگی سەرۆك مام جەلال بەرزنرخێندرا كە ھەمیشە فاكتەرێكی چەسپاندنی ئاشتی بووە و رێگاچارەی دیبلۆماسیانەو لۆژیكیانەی بۆ چارەسەری گرفتەكان دەگرتە بەر.
PM:11:54:19/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت