روونکردنەوەیەک لەکۆسرەت رەسوڵەوە

‌كۆسرەت ڕەسول

وێستگه‌ نیوز ـ
كۆسرەت رەسوڵ، سەرۆكی ئەنجامی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی رەتیدەکاتەوە هیچ رێککەوتنێکی‌ کردبێت بۆ هەڵبژاردنی دوو هاوسەرۆك بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان.


لە روونکردنەوەکەدا کەوێنەیەکی‌ بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌، تیایدا نووسینگەی‌ کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاندوە"‎لە دوێنێوە دەنگۆیەك بڵاوبوه‌تەوە گوایە هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ، سەرۆكی ئەنجامی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی رەزامەندبووە و رێككەوتنی نهێنی لە ژوورە تاریكەكان ئەنجامداوە بۆ هەڵبژاردنی دوو هاوسەرۆك بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان".

روونكردنه‌وه‌كه‌ ده‌شڵێت: "لێرەوە ڕایدەگەیەنین كە جەنابی كاك كۆسرەت هیچ ڕێككەوتنێكی نهێنی ئەنجام نەداوە و هەمیشە لەگەڵ تەبایی و یەكڕیزی نێوان هەڤاڵانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەو رای وایە ئەمڕۆ و ئایندەی یەكێتی پێویستی بە هەموو هەڤاڵانەو دەبێت هەموو پێكەوە كاربكەن بۆ سەرخستنی یەكێتی و خزمەتكردنی هاوڵاتیانی كوردستان".

دەقی‌ روونکردنەوەکە:

‎بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی ‎هەڤاڵان ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی ‎ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ‎جەماوەری خۆڕاگری كوردستان ‎لە دوێنێوە دەنگۆیەك بڵاوبۆتەوە گوایە هەڤاڵ كۆسرەت ڕەسول سەرۆكی ئەنجامی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی ڕەزامەندبووە و ڕێككەوتنی نهێنی لەژوورە تاریكەكان ئەنجامداوە بۆ هەڵبژاردنی دوو هاوسەرۆك بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

‎لێرەوە ڕایدەگەیەنین كە جەنابی كاك كۆسرەت هیچ ڕێككەوتنێكی نهێنی ئەنجام نەداوە و هەمیشە لەگەڵ تەبایی و یەكڕیزی نێوان هەڤاڵانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەو ڕای وایە ئەمڕۆو ئایندەی یەكێتی پێویستی بە هەموو هەڤاڵانەو دەبێ هەموو پێكەوە كاربكەن بۆ سەرخستنی یەكێتی و خزمەتكردنی هاووڵاتیانی كوردستان.

‎نووسینگەی ڕۆژنامەوانی ‎كۆسرەت ڕەسول عەلی



PM:10:31:19/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو