روسیا: ئۆپراسیۆنی تورکیا لە بەرامبەر سوپای سوریا خراپترین بژاردەیە

‌ دیمیتری بیسکۆف، وتەبێژی سەرۆکایەتی ڕوسیا


وێستگە نیوز- 
کۆشکی کرملنی ڕوسیا لەبارەی ئەگەری ڕوودانی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە سوریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

 دیمیتری بیسکۆف، وتەبێژی سەرۆکایەتی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنی تورکیا لە بەرامبەر سوپای سوریا خراپترین بژاردەیە. 

ئاماژەی بەوەش کرد، "ڕوسیا و تورکیا لە پەیوەندیدا دەبن بۆ ڕێگەگرتن تەشەنەسەندنی دۆخی ئیدلیب".   

بیسکۆف وتیشی، " لە ئێستادا هیچ پلانێک نیە بۆ گفتوگۆی تەلەفونی هەردوو سەرۆک پۆتین و ئەردۆغان، بەڵام پەیوەندیەکی لەوجۆرە دەتوانرێ بەخێرایی ئەنجامبدرێت".

ئەم لێدوانەی کرملین دوای ئەوە دێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا رایگەیاند كە ئامادەكاریەكانیان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی سەربازی لە ئیدلیب كۆتایی پێهاتووە.

ئەردۆغان لە وتارێكدا سەبارەت بە دواین گۆڕانكارییەكان و سیاسەتەكانی وڵاتەكەی لە بەشێكیدا رایگەیاند "هەر باجێكی هەبێت، ئێمە ئامادەین بۆ گێڕانەوەی ئاسایش بۆ ئیدلیب لە پێناو خەڵكەكەی و لە پێناو توركیادا".

هەروەها ئەردۆغان ئاماژەی كرد "توركیا هەموو ئامادەكارییەكی كردووە بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەیەكی سەربازی لە ئیدلیب، بەجێی ناهێڵین بۆ ڕژێمی سوریا و ئەوانەی پشتیوانی لێ دەكەن".

سەرۆكی توركیا ئاماژەشی بەوە كرد كە روسیا پابەند نەبووە بە بەڵێنەكانی و وتیشی "بەختێكی خراپە كە لەگەڵ لایەنی روسی نەگەیشتوونەتە رێككەوتن"، ئاماژەشیكرد "ئەوەی پێشنیازانەی هەن لەسەر مێزی گفتوگۆ لە خواستی ئێمە دوورن، بۆیە ئێمەش ئاگاداركردنەوەی كۆتایی دەدەین". 


ش . ر 


PM:01:04:19/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 8704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت