عه‌ره‌به‌كانی شاری حه‌سه‌كه هه‌ڵوێستیان له‌دژی ئه‌مریكا راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانی شاری حه‌سه‌كه له رۆژئاوای كوردستان داوای ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و پشتیوانیی خۆشیان بۆ سوپای حكومه‌تی سوریا دوپاتكرده‌وه.
عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانی حه‌سه‌كه له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه دوێنێ سێشه‌ممه ئه‌نجامیانداوه پشتیوانی‌یان له خه‌ڵكی گوندی خه‌ربه عه‌موو له ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره كردوه كه رێگه‌یان نه‌داوه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له گونده‌كه‌یان نزیك ببنه‌وه.
راشیانگه‌یاندوه كه پشتیوانی له سوپای حكومه‌تی سوریا ده‌كه‌ن و ده‌چنه ریزی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی چه‌كداری دژی ئه‌مریكا و كار بۆ ده‌ركردنی ئه‌و هێزانه له ناوچه‌كانیان ده‌كه‌ن.
هێزه‌كانی ئه‌مریكا دوای كشانه‌وه‌یان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای كوردستان و كردنه‌وه‌ی رێگه بۆ له‌شكركێشی سوپای توركیا، دووباره گه‌ڕانه‌وه رۆژئاوای كوردستان له نزیك كێڵگه نه‌وتییه‌كان بنكه سه‌ربازییه‌كانیان پته‌وتر كرد.
AM:10:06:19/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت