لە کۆی 104 کەس کە لە چینەوە گەڕاونەتەوە، هەشت هاوڵاتی لە هەرێم لەژێر چاودێری پزیشكیدان



وێستگە نیوز- 
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستن ڕایگەیاند، لەکۆی 104 کەس کە لە چینەوە گەڕاونەتەوە،  هەشت هاوڵاتی لە هەرێم لەژێر چاودێری پزیشكیدان.  

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، تاكو ئێستا 104 كەس لە چینەوە گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان و هەشت لەوانە لەژێر چاودێری تەندروستیدان بۆ ئەوەی دڵنیابن كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان یاخود نا.

سامان بەرزنجی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ دووشەممە 17 ی 2 ی 2020  ڕایگەیاند، هەر گەشتیارێك راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ لە چینەوە دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان دەخرێتە ژێر چاودێریی پزیشکييەوە، تاكو ئێستا 104 كەس لە چینەوە گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان و خراونەتە ژێر چاودێری تەندروستییەوە.
 
وەزیری تەندروستی هەروەها وتی، ،"لەو ژمارە گەشتیارە 66 گەشتیارییان هاوڵاتی عێراقی بون و 38 گەشتیاریان خەڵكی چین بون، هەشت کەس لەوانەش لەئێستادا لەژێر چاودێریدان و دەبێت ماوەی 14 ڕۆژەکەیان تەواو بكەن، ئەوانی دیکەش ڕەوانەی ماڵەکانیان کراونەتەوە، چونکە هیچ نیشانەیەکی نەخۆشیەکەیان تێدا دەرنەکەوتوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، رێگری دەكرێت لە هاتنە ناوەوەی هاوڵاتی چینی بۆ هەرێمی كوردستان لەپێناو رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشییەكەی لە هەرێم.


ش . ر 


PM:06:32:17/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت