پارێزگاری هەولێر: پشتیوان و هاوکارێکی باشی نوسینگەی پاسپۆرتی کۆیە دەبین
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر
وێستگە نیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ ی ٢ ی ٢٠٢٠ نوسینگەی پاسپۆرت لە شاری کۆیە کرایەوە.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە دوای کردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرت لە کۆیە ڕایگەیاند، کردنەوەی ئەم نووسینگهیە یەکێکە لە هەنگاوە زۆر گرنگەکان و جێگەی دەست خۆشییە بۆ هەموو ئەو لایەنانەی کە ماندووبوون بە کردنەوەی.
پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، " وەکو پارێزگای هەولێر پیرۆزباییەکی گەرم لە دانیشتوانی خۆشەویستی شارۆچکەی کۆیە دەکەم بەسەرجەم ناحییەکانییەوە، بێگومان دانیشتوانی کۆیە کە ژمارەیان لەسەرووی 100 هەزار کەسە کردنەوەی ئەو نوسینگە یارمەتیدەرێکی زۆر باشیان دەبێ و کارئاسانی زۆریان بۆ دەکات تاوەکو ناچارنەبن بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت ڕێگایەکی دوور ببڕن".
وتیشی، " بە تەئکید ئێمەش پشتیوان و هاوکارێکی باشی ئەو نوسینگەیە دەبین بۆ ئەوەی بەسەرکەوتووی کارەکانی خۆی ئەنجامبدات".
ش . ر
PM:03:33:17/02/2020
ئهم بابهته 2156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت