پۆلیسی گەرمیان: هاوڵاتیەک لەڕێگەی ئاگرەوە فیشەکی بەخۆیەوە ناوە


وێستگە نیوز-تانیا کفری 
پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، هاوڵاتیەک لەڕێگەی ئاگرەوە فیشەکی بەخۆیەوە ناوە.


بە پێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی گەرمیان بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە هاوڵاتیەکی دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلار بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە برینداربوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەوتەی کەسوکاری ناوبرا بەتەنها دەژی و چەن ڕۆژێکە هەڕەشەی خۆکوشتنی کردووە و بەپێی ئەو کەرەستانەی لەشوێنی ڕوداوەکە دەست پۆلیس کەوتوون دەردەکەوێت ناوبراو فیشەکی لەسەر ئاگرداناوەو لەئەنجامدا پێیدا تەقیوەو بەسەختی برینداری کردوە.

دەشڵێت، "بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوەو لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".


PM:03:12:17/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت