ره‌وتی حیكمه مه‌رجی ده‌نگدانی به كابینه‌كه‌ی عه‌للاوی ئاشكرا كرد
محەمەد تۆفیق عەللاوی
وێستگه نیوز ـ
یاسر ئه‌للامی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتی ره‌وتی حیمكه‌ی نیشتمانی رایگه‌یاند، ره‌وته‌كه‌یان پشتیوانی له كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌للاوی ده‌كات و به‌و مه‌رجه‌ش ده‌نگ به كابینه‌كه ده‌ده‌ن، كه له هه‌ڵبژاردنی وه‌زیره‌كان ئازاد بێت و له سه‌ر بنه‌مای توانا و لێهاتوویی و ده‌ستپاكی كاندیدیان بكات.
یاسر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌ر كاندیدێكی وه‌زاری له حزبه‌كان بێت یان پێشتر حزبی بووبێت، له په‌رله‌مان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، به‌ده‌ر له‌مه هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌للاوی نابێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ره‌وتی حیمكه، ده‌ڵێت، "ئێمه له‌م كابینه‌یه به‌شدار نابین، ته‌نیا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و نیشتمانی ده‌نگ به وه‌زیره به تواناكان ده‌ده‌ین، هه‌وڵیشده‌ده‌ین دۆخه‌كه به‌ره‌و پێش به‌رین".
ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا محەمەد تۆفیق عەللاوی، پێكھاتەی كابینەكەی بداتە پەرلەمان، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
هــ. ر
AM:09:32:17/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت