لاڤرۆڤ: لە رۆژ هەڵاتی فورات سەروەری سوریا پێشێل دەكرێت


وێستگە نیوز-
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رەخنەی لە هەنگاوەكانی ئەمریكا گرت لە سوریا و تۆمەتباریكرد بەوەی سەروەری خاكی ئەو وڵاتە پێشێل دەكات.


لاڤرۆڤ لە كۆنگرەی میونشن سەبارەت بە دۆخی ناوچەكە هۆشدارییدا و رایگەیاند كە دەبێت هەماهەنگی هەبێت بۆ رووبەڕو بوونەوەی تیرۆر، هەروەها باسی لەوە كرد كە دەبێت "ئیدلیب لە تیرۆرستان پاكبرێتەوە و سوپای سوریا كۆنترۆڵی بكات".

 باسی لەوەشكرد كە ئەوان سەرەڕای ناكۆكییەكانیان لەگەڵ توركیا بەڵام پەیوەندی باشیان هەیە و هەوڵ دەدەن لەسەر ئیدلیب بگەنە رێككەوتن.

وەزیری دەرەوەی روسیا لە قسەكانیدا سەبارەت بە رۆژئاوای كوردستان كە دەكاتە رۆژهەڵاتی فورات ئەمریكای بەوە تۆمەتباركرد كە سەروەری خاكی سوریا پێشێل دەكات.

سێرگی لاڤرۆڤ هۆشداریی دایە ئەوروپییەكان كە فراوانبوونی دەسەڵاتی ناتۆ و نزیك بوونەوەی لە سنوورەكانی روسیا كێشەكان ئاڵۆزتر دەكات نەك چارەسەری بكات.

 د.ح
 


PM:06:20:15/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 3272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو