به پیلانێك ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری ته‌حریر ژه‌هراوی كران
وێستگه نیوزـ
ناوه‌ندێكی عیراقیی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ژه‌هراوی كراون.
ناوه‌ندی "النما‌ء" بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه رێكخراوێكی عیراقییه ئاشكرایكرد كه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا ژه‌هراوی كراون.
رێكخراوه‌كه رایگەیاندوه كه لایه‌نێكی سیاسی به‌ناوی كاروانی پشتیوانی له خۆپیشانده‌ران خواردنه‌وه‌ی گه‌رمی بۆ خۆپیشانده‌ران دابینكردوه، به‌ڵام به‌هۆی خواردنه‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر ژه‌هراوی بوون.
ناوه‌نده‌كه‌ی مافی مرۆڤ له عیراق به‌رپرسیارێتیی پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌رانی خستوه‌ته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق به‌تایبه‌ت ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه به چه‌كی بێده‌نگ بۆ كوشتنی خۆپیشانده‌ران ده‌درێت.
له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی عیراقه‌وه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، تائێستا زیاترله 500 كه‌س كوژراون و سه‌رووی 20 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.
PM:03:55:15/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 6116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت