ده‌ڵێی خوشكن
جۆلین -دایک (لای چەپ) میلانی-کچی جۆلین (لای راست)
وێستگه نیوزـ
جۆلین دیاز و میلانی پاركس، دایك و كچێكی ئه‌مریكین كه جیاوازیی ته‌مه‌ن له‌نێوانیاندا 23 ساڵه، به‌ڵام زۆرجار خه‌ڵك وا ده‌زانن خوشكی یه‌كترن و له‌یه‌كیان جیاناكه‌نه‌وه.
دایكه‌كه به‌ناوی جۆلین دیاز ته‌مه‌نی 43 ساڵه و كچه‌كه‌ی به‌ناوی میلانی پاركس ته‌مه‌نی 19 ساڵه و له ولایه‌تی كالیفۆرنیا ده‌ژین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه دایك و كچن، جۆلین و میلانی په‌یوه‌ندییان زۆر پته‌وه و هه‌میشه پێكه‌وه‌ن.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنج، ئه‌وه‌یه زۆرجار ئه‌وانه‌ی ده‌یانبینن ناتوانن به ئاسانی كچ و دایك له‌یه‌كتر جیابكه‌نه‌وه.
دایكه‌كه وتویه‌تی كه بایه‌خێكی ته‌واو به پێست و شێوازی خواردن و جۆری رێجیمه‌كانی و هاوسه‌نگیی ته‌ندروستیی خۆی ده‌دات و به ده‌گمه‌نیش كحول ده‌خواته‌وه.
AM:11:33:12/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 7616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت