له‌م وڵاته ماچ و باوه‌ش قه‌ده‌غه كرا
وێستگه نیوزـ
ده‌سته‌ی چاودێریی ته‌ندروستیی روسیا ئامۆژگاریی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد بۆ رێگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، خۆیان له ماچ و باوه‌ش و ته‌وقه‌كردن به‌دوور بگرن.
دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی روسیا رایانگه‌یاند كه دوو حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان تۆمار كراوه، ده‌سته‌ی چاودێریی ته‌ندروستیی روسیا داوای له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردوه، له شوێنه گشتییه‌كاندا ده‌مامكی پزیشكی بپۆشن و تا بتوانن خۆیان به‌دوور بگرن له ماچ و باوه‌ش و ته‌وقه‌كردن تا ڤایرۆسه‌كه زیاتر بڵاونه‌بێته‌وه.
ده‌سته‌ی ناوبراو داواشی له كۆمپانیا روسییه‌كان كردوه كه كرێكاری چینیان هه‌یه و ئێستا ئه‌و كرێكارانه بۆ پشوو له وڵاته‌كه‌ی خۆیانن، ماوه‌ی مۆڵه‌ت و پشوه‌كانیان تا كاتێكی نادیار درێژ بكاته‌وه.
له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه روسیا سنوره وشكانییه‌كانی له‌گه‌ڵ چین به رووی گه‌شتیاران و هاتوچۆی ئۆتۆمبیل‌دا داخستووه، به‌ڵام هاتوچۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و فڕۆكه هێشتا به‌رده‌وامه.
به‌تۆماركردنی دوو حاڵه‌ته‌كه‌ی روسیا، ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا بڵاوبوه‌ته‌وه گه‌یشته 23 ده‌ڵه‌ت، تائێستاش لە چین نزیكەی 10 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ژمارەی ئه‌وانه‌ش كه گیانیانله‌ده‌ستداوه گەیشتوه‌تە 213 كەس.
PM:11:42:31/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 9680
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت