مه‌سرور بارزانی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابووری هه‌رێمی كوردستانی کرد
وێستگە نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ٢٧ ی ١ ی ٢٠٢٠ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابووری هه‌رێمی كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئامادەی بوون، بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و میكانیزمی پێویست بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری تاوتوێ كرا.
سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی له گرنگی داڕشتنی سیاسه‌ت و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی زانستی كرده‌وه بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری له رێگه‌ی زیادكردنی داهات به ئاراسته‌ی رێكخستنه‌وه‌ی داهاته‌كان و رێگه‌گرتن له خۆدزینه‌وه له باج و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه ناپێویسته‌كان.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م كرد، كه ئامانجێكی له پێشینه‌ی هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و هاندان و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویسته بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره ناوخۆیی و بیانییه‌كان، ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بارتره بۆ وه‌به‌رهێنان له گشت كه‌رته‌كاندا، گرنگیدان به كه‌رتی كشتوكاڵ و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ به‌رووبووم و به‌رهه‌می ناوخۆیی.
ش . ر
PM:07:07:27/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت