نەتەوە یەکگرتووەکان: ٢٤٤ هەزار و ٨١٠ سوری لە ئێستادا ئاوارەی عێراقن



وێستگە نیوز- 
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بارودۆخی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا سەقامگیر نیە هەر بۆیە خەڵکی ئەو ناوچانە بەردەوامن لە جێهێشتنی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان. 

کۆمیسیۆنی کۆچبەرانی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتێکی لەبارەی دۆخی کۆچبەرانی سوریا بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، بارودۆخی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا سەقامگیر نیە و هەر بۆیە خەڵکی ئەو ناوچانە بەردەوامن لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان. 

کۆمیسیۆنی کۆچبەران ئامارەکانی خستووەتەڕوو ڕایگەیاند، ٢٤٤ هەزار و ٨١٠  سوری بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزی وڵاتەکەیانەوە لە ئێستادا لە عێراقن. 

هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لە ١٤ ی ئۆکتۆبەرەوەو دوای ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا بۆ سەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا ١٩ هەزار و ٨٦١ کەس لە سوریاوە ئاوارەی هەرێم بوون. 

دەشڵێت، " رۆژانە بە تێکڕا ٤٦ کەس لە باکوری سوریاوە ئاوارەی عیراق دەبن". 

کۆمیسیۆنی کۆچبەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها لەبارەی گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتی خۆیان ڕایگەیاندووە، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ٨٠٩ خێزانی لە هەرێمی کوردستانەوە بە خواستی خۆیان گەڕاونەتەوە بۆ سوریا. 


ش . ر 


PM:05:56:27/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت