بوومەلەرزەیەکی دیکە لە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیای دا
ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا
وێستگە نیوز-
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٩ بەپێوەری رێختەر لە شاری ئەنکەرەی پایتەختی تورکیای دا .
بەپێی بەیاننامەیەکی دەزگای ڕووداوەکان و بەهاناوەچوونی تورکیا بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر ٠١:٥١ ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەی ئیکۆرتی ئەو شارەی داوە.
هەر بەپێی بەیاننامەکە بوومەلەرەکە زیانی گیانی و مادی لێ نەکەوتووەتەوە.
دواین بوومەلەرزەی بەگوڕ لە تورکیا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بوو کە لە ناوچەی خارپێت-ی باکوری کوردستانی دا و گوڕەکەی ٦.٨ بوو، تا ئێستا بەپێی گەڕان و پشکنینەکان لەژێر داروپەردوی خانووە ڕوخاوەکاندا نزیکەی ٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە هەزار کەسیش برینداربوون، ئەگەری هەیە ژمارەکە بەرزببێتەوە.
ش . ر
PM:04:06:27/01/2020
ئهم بابهته 3236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت