پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆی ئه‌و كه‌سه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ 10 هه‌زار دۆلاری پاره‌ی له‌ ژنێك وه‌رگرتبوو

‌لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە..

وێستگه‌ نیوز ـ
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە خۆی وەک پزیشکی دان و بازرگانی نەوت بە ژنێک ناساندووە و پاره‌ی لێوه‌رگرتووه‌، پاشان پارەکەی بردووە و رایکردووە.


پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: "مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەفێڵ پارەی لە ئافرەتێك وەرگرتووە و خۆی وەك پزیشك‌ و بازرگانی نەوت پێناساندووە".

پۆلیس دەڵێت: "دوای ئەوەی ئافرەتێك لەبەرواری 2019/12/31 لەبەشی نەهێشتی تاوان سكڵای تۆماركرد لەسەر كەسێك كە فێڵی لێكردووەو دەستی بڕیوە و خۆی وەك پزیشك‌ و بازرگانی نەوت پێ ناساندووە و بڕی 10 هەزار دۆلاری لێسەندووە كە گوایە كاری پێوە دەكات، دوای ئەوە كەسەكە مۆبایلی كوژاندوه‌تەوە و خۆی لێ شاردوه‌تەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە: "دوای وردبینیكردنی داتاكانی پۆلیسی سلێمانی دەركەوتووە كە ئەم كەسە پێشتریش بەفێل پارەی لە هاوڵاتییەك وەرگرتووە كە گوایە كاسبی پێوە دەكات، بەڵام پارەی ئەو هاوڵاتییەشی خواردووە، هەروەها بەتۆمەتی هەڕەشەكردن لە رێی مۆبایلەوە بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن پێشتر دەستگیركراوە".

لەئێستادا تۆمەتبارەکە کە ناوی  (أ، ج، ج) دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەندەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

هــ. ر

 


PM:12:45:27/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 6804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو