رێگری لە روماڵكردنی دەكرێت
خۆپیشاندان لە سەید سادق بەردەوامە
وێستگە نیوز-
خۆپیشاندان لە سەید سادق بۆ داواكردنی كارەبا و سوتەمەنی و خزمەتگوزارییەكان بەردەوامە و هێزە ئەمنییەكان رێگری دەكەن لە رووماڵكردنی لەلایەن میدیاكانەوە.
سەرچاوەیەك ئاشكرايكرد كە کەلو پەلی پەخشی کەناڵی ئێن ئارتی دەستی بەسەردا گیراوە و هەروەها پەیامنێری كەناڵی پەیام و وێنە گرەكەی دەستگیر كراون و رێگە نادەن هیچ كەناڵێك روماڵی خۆپیشاندانەكان بكات.
هاوكات ژمارەیەك خۆپیشاندەر و چالاكەوانانی خۆپیشاندانەكان دەستگیر كراون.
بەشێك لە گەنجان و دانیشتیوانی شاری سەید سادق گردبوونەوەیەكیان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری رێكخست و هێزە ئەمنییەكانیش هەوڵی بڵاوە پێكردنیان دەدەن.
د.ح
PM:12:38:27/01/2020
ئهم بابهته 1216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت