چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی: چه‌ند كه‌ناڵێك سزادراون

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایه‌تی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی هۆشداری ده‌داته‌ به‌شێك له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند كه‌ لەگەڵ داب و نەریتی كۆمەڵگە ناگونجێن، ده‌شڵێت: "چەند كەناڵێكیش سزا دراون".


ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ی كانوونی دووەمی 2020، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئەریوان سیوەیلی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایه‌تی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی رایگەیاند:  لەسنوری شاری سلێمانی هەشت كەناڵی ئاسمانی و 28 كەناڵی لۆكاڵی و 40 رادیۆ مۆڵەتی كاركردنیان هەیە.

وتیشی: "هۆبەیەكی نوێیان بەناوی چاودێری و كۆنتڕۆڵ، كردووه‌تەوە بۆ چاودێری كەناڵەكان، مەبەستمان ئەوەیە پەخشی هەندێك لەكەناڵەكان لەگەڵ داب و نەریتی كۆمەڵگە ناگونجێت، بۆ ئەو مەبەستە چاودێرییان دەكەین و لێپرسینەوەشیان لەگەڵ دەكەین، لەو رووەشەوە چەند كەناڵێك سزا دراون".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: لەخانەی بڵاوكردنەوەی چاپەمەنییەكان ساڵی رابوردوو دوو هەزار و 475 كتێب فرۆشراوە، هەر بەهۆی فرۆشتنی كتێب و نوێكردنەوەی مۆڵەتیشەوە ساڵی رابوردوو داهاتیان 213 هەزار و 433 هەزار دینار بووە.

هــ. ر


PM:12:22:27/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو