سه‌رۆك كۆماری عیراق و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌

‌دیمەنێک لە کۆبونەوەکە

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا جه‌ختی له‌سه‌ر خواستی عیراق بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا كردوه‌ كه‌ دوور بێت له‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری ناوخۆی به‌غدا.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 23ی كانونی دووه‌می 2020، لە سویسرا و له‌میانی به‌شداری كردنی له‌ كۆڕبه‌ندی ئابوریی داڤوس، د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق لەگەڵ ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کۆبوه‌وه‌ و جه‌ختی له‌سه‌ر خواستی عیراق کردەوە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەڵمانیا لە بوارە جیاجیاکاندا كرده‌وه‌. 

سەرۆك کۆمار جەختی لە هەڵوێستی عیراق کردەوە بۆ بەستنی هەر پەیوەندیەکی دۆستانە لەگەڵ وڵاتانی دۆست و دراوسێدا لە سەر بنەمای ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمان و بێ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی.
 
هاوكات ڕاوێژکاری ئەڵمانیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عیراق و گرنگی ڕێزگرتن لە سەروەری وڵات دەربڕی، هاوکات دووپاتی لە پێویستی بەهێزکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکان و چۆنیەتی بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتدا کردەوە.


PM:11:51:23/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو