ئێران له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی جێگره‌وه‌ی سوله‌یمانی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه هاته ده‌نگ
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی نوێی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسداران
وێستگه نیوزـ
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كوشتنی جێگره‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی، به‌وه له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن كه ئه‌مریكا "تیرۆری ده‌وڵه‌ت" پیاده ده‌كات.
عه‌باس موسه‌وی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی كانونی دووه‌می 2020، رایگه‌یاند: هه‌ڕه‌شه‌كانی برایان هوك، نێردراوی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران بۆ كوشتنی ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی نوێی سوپای پاسداران، به‌ڵگه‌ی روونه كه ئه‌مریكا پیاده‌ی "تیرۆری ده‌وڵه‌ت" ده‌كات.
موسه‌وی رایگه‌یاند كه هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا "نیشانه‌ی لاوازیی سیاسه‌تی واشنتنه" و ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه‌شی كرد و رایگه‌یاند: "ئه‌و هه‌ڕه‌شانه قێزه‌ونن و گرتنه‌به‌ری تیرۆره به‌رامبه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داواشی له كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی كردوه ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره رێوشوێنانه بكه‌ن كه هانی تیرۆری ده‌وڵه‌ت ده‌دات، چونكه دره‌نگ بێت یان زوو ئاكامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت و كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر هه‌مووان ده‌بێت.
له 3ی كانونی دووه‌می 2020، ئه‌مریكا به فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی كوشت.
به‌مدواییه‌ش ئێران ئیسماعیل قائانی كرده جێگره‌وه‌ی سوله‌یمانی و برایان هوك، نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریكاش بۆ كاروباری ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو به‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك جێگه‌ی سوله‌یمانی بگرێته‌وه، ئه‌مریكا ده‌یكوژێت.
PM:10:14:23/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 5052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت