سوپای پاسداران كوشتنی 50 سەربازی ئەمریكی لە كەنداو راگەیاند


وێستگە نیوز-
بەرپرسێكی سوپای پاسداران دەڵێت شەش گورزمان لە كەنداو لە هێزەكانی ئەمریكا داوە و 50 سەربازمان لێ كوشتوون.


سەردار رەزا تەنكسیری سەركردەی دەریایی سوپای پاسداران باس لەوە دەكات كە وڵاتەكەی توانیویەتی شەش گورز لە ئەمریكا بوەشێنێت لە كەنداوی فارسی، ئەوەش بە پێی لێدوانێك كە ئاژانسی فارس بڵاوی كردۆتەوە.

ئەو دەڵێت "شانازی بەوە وە دەكەین كە ئێمە لەو شەڕە نابەرامبەردا شەش شەهیدمانداوە، بەڵام توانیومانە 50 سەربازی ئەمریكی بكوژین و شەش گورزیش بوەشێنین".

بە بێ ئەوەی كاتەكانی ئاشكرا بكات تكسیری وتویەتی "ئێمە تا ئێستا شەش پڕۆسەمان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا ئەنجامداوە"، راشیگەیاند "لە یەكەم كردەوەدا كەشتی "سەنگاری" تێكشكێنرا، گورزی دووەم تێكشكاندنی "گوێزەرەوەی نەوتی سی ئێل سیتی" بوو، سێهەمیش تێكشكاندنی كەشتییەكی گەورەی نەوت هەڵگر بوو بەناوی بریگتون، بە دوای ئەوەىشدا كەشتیەكی سەربازی و دوو كۆپتەر بوو كە تێكشكێنران.


د.ح
 


PM:05:12:23/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 24488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو