سوپای پاسداران ئەو وڵاتە ئاشكرا دەكات كە فڕۆكە بكوژەكەی سولێمانی لێوە بەرز بۆتەوە


وێستگە نیوز-
سوپای پاسداران زانیاری نوێ لە بارەی ئەو فڕۆكە بڵاو دەكاتەوە كە لە چی وڵاتێكی ناوچەكەوە بەرز بۆتەوە و فڕیوە بۆ كوشتنی قاسم سلێمانی، ئاشكراشیدەكات كە ئاگاداری فڕۆكەكە بوون، بەڵام ئەركەكەیان هەست پێ نەكردووە.


ئەمیر عەلی حاجی زادە سەرۆكی هێزی ئاسمانی ئێران دەڵێت ئاگاداری بەرز بوونەوی فڕۆكەكە بووین تا جێبەجێ كردنی ئەركەكەی، وتیشی "ئێمە سەرمان سوڕما كاتێك بینمان فڕۆكەكە بە كەرەستەی زۆروە فڕیوە، بێگومان نەماندەزانی ئەركەكەی چییە، بەڵام بینیمان كاتێك بەرز بوویەوە هەروەها دواتر بەنزینی تێكرا".

حاجی زادە دەشڵێت "فڕۆكەكە كە لە جۆری MQ-9 لە بنكەی سەربازی سالم لە كوەیت بەرز بوویەوە، هەروەها كۆپتەریش لە ناو خۆی عیراقەوە و لە هەردوو بنكەی تاجی و عەین ئەسەدەوە بەشداریی كرد".

بە وتەی ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران لە چوار بۆ پێنج بنكەوە بەشداریی لە پڕۆسەكەدا كراوە و وتی: ئاگاداری جوڵە و چالاكییەكانیان بووین بەڵام نەماندەزانی ئامانجیان چییە "چونكە ئاگاداری جوڵەكانی قاسم سلێمان نەبووین كە بەرەو عیراق چووە".

حاجی زادە باس لەوەش دەكات كە "فڕۆكەیەكی F15 لە 40بۆ 50 كیلۆمەتر لە دووری بەغدا بووە و لە ناكاودا بە خێرایی 1100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا لە ناوچەی پڕۆسەكە نزیك بۆتەوە و پاشان دوور كەوتەوە".

زیاتر ئاشكرا دەكات و دەڵێت "دیار بوو كە ئەوان چاوەڕێی شتێك بوون لە ڕێی گوێگرتنەوە دەمانزانی لەسەر ئەنجامدانی ئەركێك قسە دەكەن، بەڵام نەماندەزانی بابەتەكە پەیوەندی بە حاجی قاسم سولەیمانییەوە هەیە، پاش ئەوە زانیمان كە چوار بنكەی ئەمریكی لە ناوچەكە بەشداریان لەو پڕۆسەیەدا هەبووە".

د.ح
 


PM:12:00:23/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 26124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت