مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت

‌دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران

وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ خانەنشینانی شارستانی مووچەی ساڵێك لەمەوبەریان پێدەدرێت، به‌مه‌ش كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردووی فەرمانبەران دێت.


بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردوەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23ی كانونی دووەمی 2020، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەشدەكرێت، بەڵام مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2019یان پێدەدرێت، واتە مووچەی ساڵێك لەمەوبەر.

بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانیش كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی 2019ی فەرمانبەران دێت.

دابەشكردنی مووچە لەم مانگەدا بۆ چەند رۆژێك دواكەوت بەشێك لەوەزارەتەكان نزیكەی 40 رۆژ دەبێت مووچەیان وەرنەگرتووە، وەزیری داراییش دابەشنەكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا بۆ چەند كێشەیەكی تەكنیكی گەڕاندەوە.

هــ. ر


AM:09:45:23/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو