داڤووس.. سەرۆكی هەرێم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبوویەوە


وێستگە نیوز-
له په‌راوێزى به‌شداریكردنیدا له‌ دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى په‌نجاهه‌مین خولى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهانى له‌ داڤۆس نێچیرڤان بارزانى سەرۆكی هەرێمی كوردستان و  مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبوونەوە.


بە پێی راگەیەندراوی فەرمی سەرۆكی هەرێم لە كۆبوونەوەكەدا بارزانی و ئۆغلۆ "جه‌ختیان له‌ په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا و گرنگیى پێكه‌وه‌ كاركردن بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه‌ و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى كرده‌وه" ‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و ئه‌گه‌رى به‌هێزبوونه‌وه‌ى له‌ ناوچه‌كه‌، چۆنیه‌تیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى و ڕۆڵى هێزى هاوپه‌یمانان له‌مباره‌یه‌وه‌، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى مایه‌ى بایه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران و بیروڕایان له‌باره‌یه‌وه‌ گۆڕیه‌وه‌.

د.ح
 


PM:07:43:21/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 5112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو